میکرۆبەکانی ماچی دەم سوودیشیان هەیە

رووداو - BBC


کۆمەڵێک زانای هۆڵەندی لە توێژینەوەیەکدا ئەوەیان ئاشکراکردووە کە 10 چرکە ماچکردن 80  ملیۆن میکرۆب بۆ مرۆڤی بەرامبەر دەگوازێتەوە.

زاناکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کە لەجیهاندا نزیکەی 700 هەزار جۆر بەکتریا هەن و ئەو بەکتریایانەش بەشێوازی ئاسان دەگوازرێنەوە و ماچکردنیش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە بەخێراترین شێوە بەکتریاکان دەگوازێتەوە.

هەرلەو توێژینەوەیە ئەوەش ئاشکرا کراوە ماچ هەتا گەرمتر و ماوەکەی زیاتر بێت بەکتریای زیاتر دەگوازێتەوە لە دەمی کەسێکەوە بۆ بەرامبەرەکەی و  وادەکات ئەم دوو مرۆڤە بەهۆی بەکتریا هاوبەشەکانی نێوانیانەوە سیستمی بەرگریان بۆ هەمان جۆرە نەخۆشی بەهێزتربێت و بشتوانن زیاتر بەیەکەوە هەڵبکەن چونکە بەهۆی ئەو بەکتریایانەوە دەتوانن هەمان جۆر خواردن بە ئاسانی هەرس بکەن.

زاناکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە هەموو جۆرە بەکتریایەک زیانبەخش نیین بۆ جەستەی مرۆڤ لە هەمان کاتیشدا بەباشی نازانن مرۆڤ هەوڵی لەناوبردنی هەموو جۆرە بەکتریایەکی زیانبەخشبدات  چونکە بەهۆیانەوە سیستمی بەرگرییان بەهێزتردەبێت و دەتوانن بەرەنگاری نەخۆشییەکان ببنەوە.