چ كاتێك سۆنەر بۆ سمتی منداڵ بكەین؟
رووداو-سلێمانی
ئه‌کادیمیای ئه‌مریکی بۆ نه‌خۆشییه‌کانی منداڵان رێنمایی پزیشكان و دایكان و باوكان دەكات لە هەندێك حاڵەتدا پشكنینی سۆنەر بۆ جومگەی سمتی منداڵ بكرێت، بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا دەستنیشان و چارەسەری هەر لەجێچوونێكی جومگەی سمتی منداڵ بكرێ.
بەپێی رێنماییەكانی كۆمەڵەكە، پێویسته سۆناری سمت بکرێت ، ئه‌گه‌ر:
1-له مێژوی خێزاندا ده‌رچونی سمت هه‌بێت (به‌تایبه‌ت بۆ منداڵی کچ).
2-منداڵه‌که سوار بێت (سمتی له خواره‌وه بێت له بری سه‌ری).
3-ملی لاربێت.
4-ناڕێکی هه‌بێت له پێیه‌کانیدا.
5-ئاوی ده‌وری منداڵ که‌م بێت له‌کاتی دووگیانی‌دا.
وا دەخەمڵێندرێ لەجێچوونی زگماكی سمتی منداڵ لە 1 لە 60 ی منداڵانی تازەبوو رووبدات و بەگشتی منداڵانی كچ هەشت هێندەی كوڕان تووشی دەبن. ئەگەر هەر زوو دەستنیشانبكرێ چارەسەری سادە و ئاسانترە بە بەرارود بەوانەی درەنگتر حاڵەتەكەیان دەستنیشان دەبێ.