دڵۆپه‌ی ڤایتامین (D) به‌کام منداڵ بدرێت؟
رووداو-سلێمانی
ڤیتامین دی لەو ڤیتامینانەیە كە لە چەوریدا دەتوێنەوە، رۆڵێكی گرنگی هەیە لە تەندروستی ئێسك بەگشتی و دووربوون لە ئێسكەنەرمە بەتایبەتی. بۆیە گرنگە منداڵ بڕی پێویستی ئەم ڤیتامینە وەربگرێ. لە هەندێك حاڵەتدا بەشێوەی سرووشتی بڕی پێویستی زیتامینەكە ناگاتە جەستەی منداڵ، بۆیە دەبێ بەشێوەی دەرمان (دڵؤپە-قەرە) پێبدرێ.
ئەمانە ئەو حاڵەتانەن كە تیایاندا دەبێت ئەو ڤیتامینە بەشێوەی دەرمان بە منداڵ بدرێ:
١-هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایک ده‌خۆن.
٢-ئه‌و منداڵانه‌ی شیری دایک و قوت‌و ده‌خۆن به‌ڵام شیری دایک زیاتر ده‌خۆن.
٣-ئه‌و منداڵانه‌ی ته‌نیا شیری قوت‌و ده‌خۆن به‌ڵام له رۆژێکدا که‌متر له ١ لیتر شیر ده‌خۆن.
٤-منداڵی ناکام (خوار ٣٢ هه‌فته)..
٥-ئه‌و منداڵانه‌ی پێستیان تاریکه..
٦-ئه‌و منداڵانه‌ی له ناوچه‌ی زۆر گه‌رم ده‌ژین (سه‌روو ٤٠ پله)..
* بڕه‌که‌ی : پێویسته رۆژانه (٤٠٠ یه‌که‌ی نێوده‌وڵه‌تی) ڤیتامین (D) بدرێت به منداڵی خوار تەمەنی ١ ساڵ..
ڤيتامين دى بەشێوەیەكی سەرەكی بەهۆی بەركەوتنی تیشكی خۆر لە پێستدا درووستدەبێت و بە بڕێكی سنووردار لە هەندێك خۆراكدا هەیە، وەكوو ماسییە چەورەكان، قارچك، هێلكە و شیر.