زەکەریا عەبدوڵڵا بۆ گۆرانی ناڵێ؟

رووداو-هەولێر


رەنگە هەوادارانی زەکەریا عەبدوڵڵا رۆژانە بە خەیاڵیاندا بێ کە دەبێ ئەو هونەرمەندە  بەنێوبانگە دەبێ ئێستا خەریکی چی بێت؟

هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا خاوەنی دوو منداڵە  ، کوڕەکەی تەمەنی کەمتر لە یەک ساڵە ناوی (ئاریا)یە و کچەکەی ٤ ساڵە و ناوی (یارا)یە. 

هونەرمەند زەکەریا لەگەڵ هاوسەرەکەی چنار سەرباز لە هەولێر دەژین.

زەکەریا بۆ ماوەیەکی زۆرە گۆرانی نەوتووە و خەریکی کاری بازرگانییە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو هونەرمەندە گوتی: کە زەکەریا ئێستا بەس لە ئاهەنگە خێزانییەکانی خۆیان گۆرانی دەڵێ و هاوسەرەکەی پێی خۆش نییە لەدەرەوە گۆرانی بڵێ.