هەموو شتێك لەبارەی دڕكەومێكوتە
# ده‌ستپێک:
* هه‌وکردنی یه‌که‌می پێست به ڤایرۆسی ڤاریسێلا-زۆسته‌ر پێی ده‌گوترێت دڕکه‌ومێکوته (chickenpox).. دوای نه‌مانی نه‌خۆشیه‌که ڤایرۆسه‌که له گرێ ده‌ماریه‌کاندا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌وکردنی دووه‌می ئه‌م ڤایرۆسه ڕووبدات پێێ ده‌گوترێت پشتێنه‌ی ئاگرین (zoster)..
* نه‌خۆشیه‌که زۆر بڵاو ده‌بێته‌وه، نه‌خۆشیه‌که ده‌گوازرێته‌وه ٢ رۆژ پێش وه ٧ رۆژ دوای ده‌رکه‌وتنی برينه كان (رەقبوونیان).
* ته‌مه‌ن: له‌نێوان ٥-١٠ ساڵیدا زۆره، ئه‌گونجێ له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا رووبدات (منداڵی تازه‌بوو).
* به‌زۆری له وه‌رزی زستان و به‌هار دا ڕووده‌دات..
* رێگای گواستنه‌وه: به‌رکه‌وتنی راستەوخۆی پێست، پرژه‌ی ده‌م و لوت، هه‌ناسه..
* له زمانی ئینگلیزی دا پێی ده‌گوترێت (ئاوڵه‌ی مریشک - chickenpox) چونکه برینه‌کان وه‌کو شوێن ده‌نوکی مریشک وایه که له خۆراکی ده‌دات
# نیشانه‌کان:
* نیشانه‌ی سه‌ره‌تا: تا، بێهێزی، که‌مبوونی حه‌زی خواردن
* شێوه‌ی برینه‌کان: سه‌ره‌تا برینی سوور (که‌مێک به‌رزبۆته‌وه) دواتر بڵقی بچووک که ئاوێكى روونی تێدایه (وه‌ك دڵۆپه ئاو)، دواتر ئاوه‌که‌ی ناوی لێڵ ده‌بێت، پاشان بڵقه‌که ده‌ته‌قێت و ره‌ق ده‌بێت.. دواجار چاکبوونه‌وه‌ی پێسته‌که.. به گشتی له‌یه‌ک کاتدا هه‌موو جۆره برینه‌کان ده‌بینرێت (سوور، بڵقی ڕوون، بڵقی لێڵ، رەقبوو)
* شوێنی برینه‌کان: سه‌ره‌تا له سک و پشتدا ده‌رده‌که‌وێت، دواتر پێستی سه‌ر، ده‌موچاو، زۆر به‌که‌می له ده‌ست و قاچ ده‌دات..
* خورانی برینه‌کان..
* هه‌ڵاوسانی لیمفه‌گرێکان..
* هه‌وکردنی به‌کتریایی پێست (ئاگره، هه‌وکردنی شانه‌کانی ژێر پێست).
# دڕکه‌ومێکوته له‌و منداڵانه‌ی به‌رگرییان که‌مه:
* نیشانه‌کانی پێشوو (به‌ڵام توندتر).
* بڵاوبوونه‌وه‌ی به خوێندا و هه‌وکردنى زۆرێک له ئه‌ندامه‌کانی له‌ش (سییه‌کان، گوێ، دڵ، جگه‌ر، په‌رده‌کانی گورچیله..).
* هه‌وکردنی کۆئه‌ندامی ده‌مار (هه‌وکردنی ميشك، کۆنیشانه‌ی ره‌ی، کۆنیشانه‌ی گله‌ین-به‌رێ).
* خوێنبه‌ربوون: که‌می په‌ڕه‌که‌کانی خوێن و په‌ڵه‌په‌ڵه‌بوونی پێست..
* کێن ئه‌وانه‌ی به‌رگرییان که‌مه؟ ئه‌وانه‌ی هه‌ندێک ده‌رمان به‌کاردێنن (نم: پریدنیسۆڵۆن)، یان هه‌ندێ نه‌خۆشییان هه‌یه (نم: شێرپه‌نجه‌ی خوێن)، یان ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی به‌رگرییان هه‌یه (نم: نه‌خۆشی که‌می دژه‌ته‌نه‌کان)...هتد.
# دڕکه‌ومێکوته له منداڵی تازه‌بوودا:
* ئه‌گه‌ر زیاد له (٥رۆژ) به‌ر له منداڵبوون دایک توش ببێت منداڵه‌که‌ش توش ده‌بێت به‌ڵام به‌رگری دژی ڤایرۆسه‌که‌ی وه‌رگرتووه له دایکه‌وه..
* ئه‌گه‌ر که‌متر له (٥ رۆژ) پیش منداڵبوون یان زياتر له (٢ رۆژ) دواى منداڵبوون دایک تووش ببێت ئه‌وا منداڵه‌که توشده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رگری له دایکه‌وه وه‌ربگرێت..
# پشکنین: پێویست به پشکنینی تاقیگه‌یی ناکات و به نیشانه‌کانیدا دیاری ده‌کرێت..
# چاره‌سه‌ر:
١- ئه‌و منداڵانه‌ی به‌رگرییان ئاساییه:
نه‌خۆشییه‌کی بێ کێشه‌یه و خۆیان چاک ده‌بنه‌وه، چاره‌سه‌ر ته‌نیا بۆ ناڕه‌حه‌تییه‌کانی ده‌کرێت..
* دژه‌تا: پاراسیتامۆڵ -پرۆفین.
* دژه خوروو: ئه‌له‌رمین، گیراوه‌ی که‌ڵه‌ماین.
* خۆشوشتن به ئاوی سارد.
* کورتکردنه‌وه‌ی نینۆک، ده‌ستکێش بکرێته ده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌کان هه‌ڵنه‌که‌نێت..
٢- ئه‌و منداڵانه‌ی به‌رگریان که‌مه يان منداڵی تازه‌بوو: پێویسته بمێننه‌وه له نه‌خۆشخانه و دژه‌ڤایرۆس وه‌ربگرن (ئه‌سایکلۆڤیر).. هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی به‌رگری دروستکراو (VZIG).
# پاراستن:
* پێویسته منداڵ نه‌برێته‌وه خوێندنگا تاوه‌کو هه‌موو برینه‌کان رەق ده‌بن (٧رۆژ)، وه برینه‌کان هه‌ڵنه‌که‌نريت.
* کوتان: هه‌موو منداڵێک پێویسته دوو جار بکوترێت: یه‌که‌م ١٢-١٥ مانگی.. دووه‌م ٤-٦ ساڵی (له خشته‌ی کوتانی کوردستاندا نیه).