تەندروستی جیهانی ستراتیژییەتێكی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیل رادەگەیێنێت


رووداو- هەولێر 

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی سیلە، لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەمەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاری خەڵکی لەبارەی ئەم نەخۆشییە کوشندەیە دیاریکراوە، کە تەنیا بە زوودەستنیشانکردن و زوو دەستپێکردنی چارەسەری رێك و بەردەوام، تووشبووان رزگاریان دەبێ.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی 24ی مانگی 3ی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی سیل دیاریکردووە، لەم رۆژەدا داوا لە حکومەتی وڵاتان، رێکخراوە جیهانییەتەندروستیی و مرۆییەکان دەکات بە هەماهەنگی پزیشكان هۆشیاری لەبارەی نەخۆشییەکە بڵاوبکەنەوە و هەموو پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی سەرجەم تووشبووان دەستنیشانبکرێن و چارەسەریان بۆ بکریت.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژی جیهانی نەخۆشیییەکەدا ستراتیژییەتێكی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە دادەنێت، دەڵێت ئامانجییەتی تووشبووان دەستنیشانبکرێن، دواتر هەمووان لەژێر ناونیشانی تەندروستی چوونییەک بۆ هەمووان چارەسەربکرێن و کۆتایی بە نەخۆشییەکە بێت. 

 هەموو شتێک دەربارەی نەخۆشی سیل