وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەبارەی کوژرانی خامنەیی: دادپەروەری بەدیهات
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پێشوازی لە کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات کە لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دا کوژرا.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، "دادپەروەری بەدیهات."
رۆژی یەکشەممە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیامێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، "خامنەیی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی قەڵای تیرۆری ئێران لەنێوبردران."
کاتز دەشڵێت، "دادپەروەری بەدیهات. هەروەها بەرەی شەڕانگێزی گورزێکی زۆر تووندی بەرکەوت."