وەزارەتی بەرگریی کوێت: چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی کەوتوونەتە خوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی کوێت دەڵێت، چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکی کەوتوونەتە خوارەوە و سەرجەم ستافی نێو فڕۆکەکان بە سەلامەتی رزگارکراون.
بەپێی راگەیێندراوی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوێت، بەیانیی ئەمڕۆ چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی کەوتنە خوارەوە و دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بە رێوشوێنەکانی گەڕان و رزگارکردنی فڕۆکەوانەکان کرد.
وەزارەتی بەرگریی کوێت دەڵێت، فڕۆکەوانەکان لە شوێنی رووداوەکەوە بۆ نەخۆشخانە گوێزرانەوە بە مەبەستی پشکنینی پزیشکی و دڵنیابوون لە تەندروستییان؛ ئاماژە بەوەش کراوە کە ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.