سوپای ئیسرائیل: فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێرانمان لە ئاسمانی تاران خستە خوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل دەڵێ، هێزە ئاسمانییەکانیان فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێرانییان لە ئاسمانی تاران تێکشکاندووە. ئەمەش لە پێنجەمین رۆژی ئەو جەنگە دێت کە بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی هەڵگیرساوە.
لە راگەیێندراوێکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، "کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە جۆری F-35I کە بە (ئەدیر) دەناسرێ، فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانیی ئێرانی لە جۆری YAK-130 لە ئاسمانی تاران خستە خوارەوە."
ئەم پێشهاتە سەربازییە لە کاتێکدایە، جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چووەتە پێنجەمین رۆژی خۆی، ئەوەش دوای زنجیرەیەک هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکان لە نێو خاکی ئێران دا.