ئێران ژمارەیەک مووشەکی بالیستیی ئاراستەی کەشتیی جەنگیی ئەبراهام لینکن کرد

 
رووداو دیجیتاڵ 

میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، سوپای وڵاتەکە کۆمەڵێک مووشەکی ئاراستەی کەشتیی جەنگیی ئەبراهام لینکنی ئەمریکا کردووە و دەڵێت، مووشەکەکان بەرەو دەریا و کەشتییەکە نێردراون.
 
دیار نییە چ جۆرە مووشەکێک ئاراستەی کەشتییەکە کراوە، بەڵام ئێران چەندین جۆری مووشەکی بالیستیی هەیە کە بگاتە ئەو کەشتییە جەنگییانە، لەنێویاندا مووشەکی ناسر، خەلیج فارس، هورمز یەک و دوو و چەند جۆرێکی دیکە.
 
کەشتیی جەنگیی ئەبراهام لینکن ماوەیەکە بۆ جەنگی ئێران هێندراوەتە ئاوەکانی ناوچەکە.
 
لە ماوەی هەفتەیەکی جەنگەکەدا، دووەمجارە کەشتییەکە رووبەڕووی هێرشی مووشەکیی ئێران دەبێتەوە.