وردەکاریی پێشنیازەکەی ئێران بۆ ئەمریکا؛ باسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تێدا نییە
دوو بەرپرسی ناوچەیی ئاگادار لە پێشنیازەکەی ئێران رۆژی دووشەممە 27-04-2026 رایانگەیاند، ئێران پێشنیازی کۆتاییهێنان بە داخستنی تەنگەی هورمز دەکات، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بکات. ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە رووسیایە و دەڵێت، سەردانەکەی دەرفەتێکە بۆ راوێژکردن لەگەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە جەنگی دژی ئیسرائیل و ئەمریکا