سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شای بەحرێن "نیگەران"ی خۆیان لە دۆخی ناوچەکە دەردەبڕن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شای بەحرێن دۆخی گشتیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ هەینی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرێن دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت شانشینی بەحرێن و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پيشهاتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانیان تاوتوێ کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییەکە دەڵێت، هەردوولا "نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی هێرش و شەڕ و گرژییەکان دەربڕی".
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەردوولادا کردەوە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.