دەیان نووسەر پێشنیازی مۆزەخانەیەکی ئەدەبیی نیشتمانی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکەن
رووداو هەولێر
دەیان نووسەری کورد، داوای کردنەوەی مۆزەخانەیەکی ئەدەبی بۆ نووسەران دەکەن و دەیانەوێت دوای کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ عەزیز گەردی، بەرهەمی نووسەرانی کورد لە فەوتان بپارێزرێت.
ئەو نووسەر و وەرگێڕ و کەسایەتییانە لە نامەیەکیاندا کە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیان کردووە، ئاماژە بەوە دەکەن، "نووسەری گەورەی کورد د. عەزیز گەردی، گەوهەرێکی بەنرخ و ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی بوو. ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ، بێوچان و خۆنەویستانە ژیانی خۆی بە خزمەتکردنی نووسین و وەرگێڕان بەخشی. نووسەرانی لەم چەشنە، دەبنە رەمزی نەتەوەکانیان. وەک ئاگەدارن، مامۆستا عەزیز گەردی کتێبخانەیەکی گەورە و ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندی لە پاش جێماوە. ئێمە پێشنیازی دامەزراندنی مۆزەخانەیەکی نیشتمانی دەکەین؛ بۆ هەڵگرتن و پاراستنی هەموو ئەو کتێبخانە و بەڵگەنامە گرنگانەی لە کەسانی وەک مامۆستا گەردی ماونەتەوە. بۆ ئەوەی وەک سەرمایەیەکی گرنگی نیشتمانی و نەتەوایەتی لە لەناوچوون بپارێزرێن و لە هەمانکاتدا نەوەی ئەمڕۆ و داهاتووی کورد، بتوانن سوودی لێ ببینن".
زانا خەلیل، کە یەکێکە لەو نووسەرانەی واژۆی لەسەر نامەکە بۆ نێچیرڤان بارزانی کردووە، بە رووداوی گوت: "ئامانجی ئێمە کردنەوەی مۆزەخانەیەکی گەورەیە بۆ ئەو نووسەرانەی کە کۆچی دواییانکردووە یان کۆچی دوایی دەکەن، بۆ ئەوەی بەرهەم و میراتەکانیان بپارێزرێت و لەو مۆزەخانەیەدا ژوورێکی تایبەتی هەبێت".
دەقی پێشنیازنامەکە:
بۆ/ هێژا ـ نێچیرڤان بارزانی ـ سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سڵاو و ڕێز...
نووسەری گەورەی کورد "د. عەزیز گەردی" گەوهەرێکی بەنرخ و ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی ئەدەب و فەرهەنگی کوردی بوو. ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ، بێوچان و خۆنەویستانە ژیانی خۆی بە خزمەتکردنی نووسین و وەرگێڕان بەخشی. نووسەرانی لەم چەشنە، دەبنە ڕەمزی نەتەوەکانیان.
وەک ئاگەدارن، مامۆستا عەزیز گەردی کتێبخانەیەکی گەورە و ئەرشیڤێکی دەوڵەمەندی لە پاش جێماوە. ئێمە پێشنیاری دامەزراندنی مۆزەخانەیەکی نیشتمانی دەکەین؛ بۆ هەڵگرتن و پاراستنی هەموو ئەو کتێبخانە و بەڵگەنامە گرنگانەی لە کەسانی وەک مامۆستا گەردی ماونەتەوە. بۆ ئەوەی وەک سەرمایەیەکی گرنگی نیشتمانی و نەتەوایەتی لە لەناوچوون بپارێزرێن و لە هەمانکاتدا نەوەی ئەمڕۆ و داهاتووی کورد، بتوانن سوودی لێ ببینن.
بەمجۆرە رەنجی چەند ساڵەی مامۆستا عەزیز گەردی و کەسانی دیکەی دڵسۆزی زمان و فەرهەنگی کوردی بە فیڕۆ ناچێت و فەرهەنگ و زمانی کوردیش دەوڵەمەندتر دەبێت. ئەم خەمەی ئێستە خراوەتە بەردەم بەڕێزتان، خەمی چەندان نووسەر و رووناکبیری دیکەیشن، کە نازانن دوای مردنی خۆیان کتێب و ئەو کەلوپەلانەی ئەرشیڤیان کردوون، بە کێی بسپێرن. هیوادارین بە زووترین کات مۆزەخانەیەکی نیشتمانی تایبەت بە نووسەران دروستبکرێت، کە لە ئاست متمانەی کەسوکاری نووسەران و زانا و داهێنەران بێت.
ـ بۆ ئەم مەبەستە چەندین بیرۆکەمان هەن کە لەکاتی پێویست دەیخەینە ڕوو.
لەگەڵ ڕێزماندا...
ناوی ئەو نووسەرانەی زمان و ئەدەبی کوردی کە واژۆیان کردووە:
- ئازاد عەبدولواحید/ نووسەر / هەولێر
- زیرەک کەمال/ نووسەر/ هەولێر
- شێرکۆ هەژار / نووسەر / هۆڵەندا
- ئازاد بەرزنجی / وەرگێڕ / سلێمانی
- قوبادی جەلیزادە / نووسەر / سلێمانی
- کەریم دەشتی / نووسەر / هەولێر
- هاشم سەڕاج / نووسەر / هەولێر
- ئیسماعیل بەرزنجی / نووسەر / هەولێر
- عەبدولڕەحمان فەرهادی / نووسەر / هەولێر
- د. هاشمی ئەحمەد زادە / نووسەر / سوید
- زانا خەلیل / نووسەر / هەولێر
- بارزان هەستیار / نووسەر / ئەڵمانیا
- د. ئەحمەدی مەلا / نووسەر / ئیسپانیا
- شۆڕش غەفووری / نووسەر / هەولێر
- ژیڤان بەکر / نووسەر / هەولێر
- ئارام محەمەد/ ڕۆماننووس/هەولێر
- د. عارف حیتۆ / نووسەر / هەولێر
- سۆزان مامە / نووسەر / لەندەن
- ئاوێزان نوری / نووسەر / سلێمانی
- مەهدی زریان / نووسەر / کەرکووک
- باهۆز مستەفا / نووسەر و وەرگێڕ/ هەولێر
- ئازا حەسیب قەرەداغی / نووسەر و شێوەکار / هەولێر
- بێکەس حەمەقادر / نووسەر / هەولێر
- سەرکەوت ڕەسووڵ / نووسەر / هەولێر
- ئامانج شاکەلی / نووسەر / هەولێر
- پشکۆ نەجمەدین /نووسەر / سوید
- غەمگین خدر / نووسەر / هەولێر
- بەڵێن سابیر / نووسەر / هەولێر
- ئیدریس عەلی / نووسەر / سلێمانی
- غازی حەسەن / نووسەر / ئەمریکا
- چنور نامیق / نووسەر / هەولێر
- گوڵستان وەلییە / نووسەر / هەولێر
- ئالان پەری/ شاعیر/ دانیمارک
- سەحەر موعێزی / نووسەر/ سنە
- یونس ڕەزایی / نووسەر / بۆکان
- مەسعود پەرێشان / نووسەر / هەولێر
- ساڵح سووزەنی / شاعیر و ڕەخنەگر / سەقز
- د. ڕەهبەر مەحموودزادە / نووسەر و ڕەخنەگر /شنۆ
- فەرید ڕاژین / شاعیر / سنە
- سەعید ئەڵاوەیسی / نووسەر / سنە
- فاروق ڕوستەمی / وەرگێڕ / سنە
- نینا کەریمی / نووسەر و ئەکتەر /سنە
- ئەسمەر ئیبراهیمی / شاعیر/ سنە
- د. دیار عەلی کەمال / مامۆستای زانکۆ / هەولێر
- دڵشاد خۆشناو/ نووسەر و وەرگێر/ئەڵمانیا
- رێبین فەتاح/ نووسەر و ڕۆژنامەنووس/ هەولێر
- د. گۆران سەباح/ ڕۆماننووس و وەرگێر/ هەولێر
- د. هێمن خورشید/ نووسەر / کەلار
- حەیدەر عەبدوڵا/ نووسەر و وەرگێڕ/ هەولێر
- دیار لەتیف/ شاعیر/ کفری
- زیرەک میرە/ پەیکەرساز/ هۆڵەندا
- هاوکار عەبدوڵا/ نووسەر/ هەولێر
- ئەرسەلان چەلەبی/ شاعیر/ دانیمارک
- ژیار جیهانفەرد/ چیرۆکنووس/ ئەڵمانیا
- بژار حەکیم/ شاعیر و ڕۆژنامەنووس/ هەولێر
- پەسار فایەق / شاعیر و ڕۆژنامەنووس/ هەولێر
- ئاواز سامان/ شاعیر/ هەولێر
- بەهار موفتی/ شاعیر/سوێد
- ئانیسا جعفری میهر/ چیرۆکنووس/ئەڵمانیا
- جەمال نەجاری/ نووسەر/ فەرەنسا
- جەلیل ئازادیخواز / نووسەر/ ئامریکا
- شاروخ ئەرژەنگی / بەرپرسی ناوەندی٤۹ کتێب/ سوید
- ناهید حوسێنی / نووسەر/ سوید
- رەند زارعی / نووسەر/ سوید
- سەلیم حەقیقی / نووسەر/ سوید
- ناوەندی نووسەرانی کوردستان
- عەبدولستار جەباری / نووسەر / کەرکووک
- هێرۆ کوردە / نووسەر / کەرکووک
- دانا عەسکەر / نووسەر / کەرکووک
- یادگار محەمەد / شانۆکار / کەرکووک
- شێروان کەرکووکی / هونەرمەند / کەرکووک
- ئەسوەد فایەق / شانۆکار / کەرکووک
- عەباس داودی / نووسەر / کەرکووک
- سومەیە جەلال / نووسەر / کەرکووک
- یوسف شوانی / نووسەر / کەرکووک
- پەرژین جەعفەر / نووسەر / کەرکووک
- لوقمان عومەر / شانۆکار / کەرکووک
- ئاهورا کوردستانی / میدیاکار / کەرکووک
- سارا جەوهەر / وەرگێڕ / کەرکووک
- کاوە محەمەد/ نووسەر / هەولێر
- محەمەد گۆران/ نووسەر/ هەولێر
- چەتۆ بەڕانەتی/ نووسەر/ هەولێر
- د. مەولود ئیبراهیم حەسەن/ نووسەر / هەولێر
- محەمەد ئیسماعیل/ شێوەکار/ سلێمانی
- جەزا ئەحمەد/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
- شوکرووڵڵا حەمەدەمین/ چالاکی سیاسی/ هەولێر
- رەشوان عەزیز/ شاعیر/هەولێر
- رزگار عەلی/ نووسەر/ هەولێر
- زەردەشت نووردەین/ نووسەر/ سلێمانی
- سروە عوسمان/ نووسەر / هەولێر
- جەواد حەیدەری/ نووسەر/ سلێمانی
- کامیل بۆکانی / نووسەر / هەولێر
- رەسووڵ سوڵتانی / نووسەر / هەولێر
- ناسک حسێن / نووسەر / کەنەدا
- زیاد ئەسعەد / نووسەر / سۆران
- رزگار جەباری / نووسەر / هەولێر
- بەندی عەلی / نووسەر / سلێمانی
- هاوژین حەسەن / نووسەر / هەولێر
- سامان گەردی / نووسەر / هەولێر
- نەبەز ڕەشاد / میدیاکار / هەولێر
- دڵزار حەسەن / نووسەر / هەولێر
- خالید فاتحی / نووسەر / ڕاپەڕین
- کاروان محەمەدپوور / نووسەر / سنە
- جەبار ئەحمەدی / شاعیر / سنە
- هوشیار کەریم / هونەرمەند / هەولێر
- زەکەریا موحسین / هونەرمەند / هەولێر
- ئاورینگ شێخ عەلی / نووسەر / هەولێر
- نادیە کەریم / نووسەر / کۆیە
- رێباز یوسف / چالاکوان / هەولێر
- خانزاد سەعدی / میدیاکار / هەولێر
- چیا گوانی / نووسەر / سۆران
- فاروق هەژار / نووسەر / هەولێر
- چیمەن ساڵح / نووسەر / هەولێر
- جێگر محەمەد / میدیاکار / هەولێر
- رەشوان عەزیز / نووسەر / هەولێر
- نیازی حەمەعەزیز / نووسەر / هەولێر
- رۆستەم خامۆش / نووسەر / هەولێر
- عومەر عەبدڵڵا / نووسەر / هەولێر
- چۆلی فایەق / نووسەر / هەولێر
- ئەنوەر عەرەب / چیڕۆکنووس / بۆکان
- ئەرسەلان چەلەبی / نووسەر / دانیماڕک
- عومەر حاجی / نووسەر / ئەڵمانیا
- ئالا کۆنەپۆشی / نووسەر / هەولێر
- شادی غوڵامی / هونەرمەند / سنە
- هەڵاڵە سوهرابی / نووسەر / سنە
- سوهەیلا مەیهەمی / نووسەر / سنە
- ئەسعەد جەباری / میدیاکار / کەرکووک
- مونیرە نەسری / نووسەر / سنە
- هاژە خەزاری / نووسەر و وەرگێڕ / سنە
- دلێر ئەسکەندەری / چالاکوان / سنە
- سەحەر مستەفایی / نووسەر / سنە
- مەنسوور کەریمیان / دەرهێنەر / سنە
- شوعەیب میرزایی / نووسەر / سنە
- جوان کاکەیی / شاعیر / کەرکووک
-ئازاد رۆستەمی / نووسەر/ نەرویج
- ساماڵ ئەحمەدی / نووسەر و وەرگێڕ / هەولێر
- کەژان ئەسەدی / ئەکتەر / ئەڵمانیا
- رێبوار کەرەمی / شاعیر/ سنە
- ئارش نووری / هونەرمەند / سنە
- کاروان عەلی / نووسەر / هەولێر
- فەریدوون سامان / نووسەر / هەولێر
- موحسین خالیدی / نووسەر / هەولێر
- سابیر ژاکاو / نووسەر / هەولێر
- شوان ڕابەر / نووسەر / هەولێر
- سافی مەلازادە / نووسەر / هەولێر
- د. ڕزگار ڕەنجەڕۆ / هونەرمەند و نووسەر / هەولێر
- ئاسۆی مەلا / نووسەر / ئەمریکا
- هەنار موفتی / نووسەر / سلێمانی
- قەندیل شێخبزێنی / نووسەر / هەولێر
- د. ئاریانا ئیبراهیم / نووسەر / هەولێر
- نیهاد لەتیف قۆجە / سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر / هەولێر
- دوکتور ئازاد محەممەدیانی / نووسەر / هۆلەندا
- دوکتور حامید کۆنەپۆشی / نووسەر / مەریوان
- سەلاح پایانیانی / نووسەر و توێژەر / مهاباد
- ناسر وەحیدی / چیرۆکنووس / بۆکان
- د. سامیە چاوشلی / نووسەر / ئەڵمانیا
- موهیب مەهابادی / نووسەر / هەولێر
- رامان سۆفی سوڵتانی/ شاعیر/ بۆکان
- محەمەد شەهدی/نووسەر/ هەولێر -
- ئەسکەندەر زرار / نووسەر و شاعیر