پاشماوەی بۆردوومانی ئێران لە شارێکی ئیسرائیل
رووداو دیجیتاڵ/ وێنە: AA
لە وەڵامی هێرشەکانی سەر شارەکانی، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، لەگەڵ تەقاندنەوەی بەشێکی زۆری مووشەکەکان، مووشەک لە شاری بێت شێمێش لە نزیک رۆژئاوای ئۆرشەلیم کەوتەخوارەوە.
وەکو لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، زیانێکی زۆر بەر باڵەخانە و ئۆتۆمبێلەکانی شارەکە کەوتووە.
ئاماری وردی زیانەکانی هێرشەکە بەردەست نییە، تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکە دەستیان بە گەڕان و رزگارکردنی خەڵک کردووە.