جونبڵات داوا لە بارزانی دەكات پەلە لە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی نەكات
رووداو- هەولێر
وەلید جونبڵات، سەركردەی ناسراوی لوبنانی داوا لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێـمی كوردستان دەكات پەلەنەكات لە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی و بارودۆخی ئێستا لە خۆی تێكنەدات.
جونبڵات لە میانی بەشداریكردنى لە بەرنامەی (بلا حدود)ی كەناڵی جەزیرە، باسی لە رەوشی ئێستای عێراق كرد و ئاماژەی بەوەكرد كە هۆكاری دابەشبوون و كێشەكان نەوتە. لەبەرنامەكەدا جونبڵات گوتی "ئامۆژگاریم بۆ كورد و مەسعود بارزانی ئەوەیە كە پەلەنەكەن لە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی، چونكە سەرناگرێ و دەوڵەتانی زلهێز ناهێڵن".
بە گوتەی ئەو سەركردە لوبنانییە، بۆ كورد باشترە داوای حوكمیزاتی بكات و هەوڵبدات ئاشتەوایی لەگەڵ حكومەتی مەركەزیی بكات. لەبارەی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبیش لەسەر كێشەكانی عێراق، جولنبڵات رایگەیاند: "یان دەبێ وڵاتانی عەرەب تەسلیمبن بە بارۆدۆخەكە و دابەشبوون، یان دەبێ یەكگرتووبن".