دوو پەیامنێرى کەناڵى جەزیرە لە غەززە کوژران
رووداو دیجیتاڵ
کەناڵى جەزیرە رایگەیاند: دوو پەیامێنریان لە یەکێک لە کەمپەکانى شارى غەززەى فەلەستین بە بۆردوومانى سوپاى ئیسرائیل کوژراون.
ئەو کەناڵە هەواڵى کوژرانى دوو پەیامنێرەکەى لەسەر زارى بەڕێوەبەرى کۆمەڵگەى پزیشکیى شیفا لە غەززە بڵاوکردووەتەوە.
ئەنەس شەریف و محەممەد قرەیقەع، ئەو دوو پەیامێرەى کەناڵى جەزیرەى قەتەرین کە شەوى یەکشەممە، 10ـى ئاب لە غەززە بە بۆردوومانى سوپاى ئیسرائیل کوژراون.
کەناڵەکە رایگەیاندووە، ئیبراهیم زاهیر و محەممەد نەوفەل، وێنەگرانى کەناڵى جەزیرە لە هەمان بۆردووماندا کوژراون.