جۆن کێری ، پیاوی ئەرکە قورسەکان
جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەماوەی سێ مانگی دەستبەکاربوونیدا وەک وەزیری دەرەوە، سێ جار سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەراستی کردووە.
جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە 29ی یەنایری 2013 جێی هیلاری کلینتۆنی گرتەوە و لە 1ی فێبریوەر دەستبەکار بووە.
جۆن کێری لە 11ی دیسەمبەری1943 لە لەدایک بووە، لە باوکێکی خۆبەخش لە سوپای ئاسمانی ئەمریکی لە جەنگی دووەمی جیهانیدا. دوو جار هاوسەرگیری کردووە، هەردوو جارەکەش لەگەڵ دوو خانمە هونەرمەنددا بووە.
جۆن کیری، زانکۆی بیلی لە ساڵی 1966 تەواکردووە، خزمەتی لە کاتی جەنگی ڤێتنام لە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کردووە و بەوەش ناسراوە، کە لەکاتی جەنگی ڤێتنامدا دژایەتی بەردەوامی جەنگی کردوە.
جۆن کیری لە زنجیرە هەلبژاردنەکانی خۆکاندیدکردنی دیموکراتەکان لە ساڵی 2004دا، سەرکەوت و بووە رکابەری جۆرج بوش، بەڵام لەبەرامبەر بوشدا دۆڕاندی.
جۆن کیری، وتارێکی لە بارەی سیاسەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست لە گۆڤاری فۆرنپۆلسی نوسی و باسی ئەوەی کرد، کە سیاسەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاراستنی بالانسی بەرژەوەندییەکانە، جگە لەوەی پشتگیری سیاسەتەکانی باراک ئۆبامای کرد، گوتیشی "کەس وەڵامی ئەوەمان ناداتەوە، کە رۆڵی ئەمریکا لە سوریادا چیە، بەڵام بەدڵنیایی رۆڵەکەی وەک ئەوە نابێت، کە لە عێراقدا بوو". دلنیاییشیدا، کە سەرۆکی ئەمریکا پابەند دەبێت بە هەوڵەکانی بۆ راگرتنی ئێران بەمەبەستی بەدەستهێنانی چەکی کیمیایی.
لە 25 ئازاری ئەمساڵدا، جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە سەردانێکی لە ناکاو گەیشتە عێراق و چاوی کەوت بە نووری مالکی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، هەروەک داوای کرد عیراق رێگە نەدات ئاسمانی وڵاتەکەی لە لایەن ئێرانەوە بخرێتە خزمەتی بەشار ئەسەدەوە.
هەروەک بە تەلەفۆن قسەی لەگەل مەسعود بارزانی کرد و داوای پاراستن و یەکگرتوویی خاکی عیراقی لێکرد.
جۆن کیری لە 7/4 بۆ دووەم جار لە مانگێکدا سەردانی تورکیای کرد و داوای لە تورکیا و ئیسرائیل کرد پەیوەندییەکانیەن ئاسایی بکەنەوە، هەروەک گوتی "تورکیا هاوبەشێکی گرنگە بۆ ئەمریکا". جگە لەوەی سوپاسی تورکیای کرد بۆ ئەو گوشارانەی دروستی کردووە بۆ روخانی ئەسەد، گوتیشی "بەرگری لە تورکیا دەکەن بەرامبەر هەر مەترسییەکی تیرۆریستاندا".
جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سێیەم سەردانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، لە قودسەوە کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا، کە دوا دیداری لەگەل سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوو بۆماوەی ٣ کاژێر کۆبوونەوە. لە کۆبونەوەکەدا نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای کرد فەلەستین دان بنێت بە یەهودیەتی ئیسرائیل، وەک مەرجێک بۆ داوای فەلەستین بۆ تۆخکردنەوەی سنورەکانی فەلەستین ئیسرائیل. لە بەرامبەردا جۆن کیری داوایکرد ئیسرائیل بەڵێن بدات بەردەوامبێت لە گەڕاندنەوەی مال و موڵکی فەلەستینییەکان.