هێرشی نوێی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی میدیای سوپای پاسداران، ئێران دووبارە بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردەوە سەر ناوچە جیاجیاکانی ئیسرائیل.
کاژێر 04:45 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ 14-06-2025، میدیای سوپای پاسداران بڵاویکردەوە، زنجیرەیەکی نوێی هێرشی مووشەکی بالیستی لە بنکە مووشەکییەکانی تاران و کرماشانەوە بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد.
تاوەکو ئێستا سوپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی ئێران چەندین هێرشی مووشەکییان لە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەکەیان، ئەنجامداوە.
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13-06-2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژمارەیەک بنکەی سەربازی و ئەتۆمی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمیی وڵاتەکە کوژران.
ئێران لە وەڵامی هێرشەکەدا ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی ''بەڵێن راست 3''ـی دژی ئیسرائیل راگەیاندووە و بە چەند قۆناخ بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکە.