میدیای ئیسرائیل: سوپاسالاری حووسییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا کرایە ئامانج
رووداو دیجیتاڵ
میدیای ئیسرائیل باس لەوە دەکات، ئیسرائیل هەوڵیداوە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، بەرپرسێکی باڵای حووسییەکانی یەمەن بکوژێت.
پێگەی جوروسەلم پۆست و دەستەی پەخشی ئیسرائیل دەڵێن، ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنەکەدا محەممەد عەبدولکەریم غەماری، سوپاسالاری حووسییەکانی کردووەتە ئامانج و سوپا لێکۆڵینەوە لە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی دەکات.
سەرچاوەیەکی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە: "لە ماوەیەکی نزیکدا دەزانین کە ئایا ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بووە یان نا."
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکیش لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە باس لە بەئامانجگرتنی هەمان بەرپرسی ئەمنی گرووپە چەکدارەکەی لایەنگری ئێران دەکات.