سێیەم حاجی باشووری کوردستان کۆچی دوایی کرد
رووداو- هەولێر
سێیەم حاجی باشووری کوردستان و یەکەم حاجی پارێزگای دهۆک لە مەککە کۆچی دوایی کرد.
عەبدولعەزیز بەدل حەمزۆ شنگالی، یەکەمین حاجی پارێزگای دهۆکە کە لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە مەککە کۆچی دوایی کرد.

مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ئەو حاجییە دەڵێت: "ئەو حاجییە خەڵكی پارێزگای دهۆكە بەڵام لەناو پشكی حاجیانی هەرێم نەبوە بەڵكو لەناو ئەو سەدان حاجیەیە كە لەگەڵ حاجیانی پارێزگای نەینەوا (دەڤەری جەزیرە)هاتووە بۆ سەفەری حەج".
مەریوان نەقشبەندی هەروەها روونیکردەوە: "ئەمساڵ بەسەدان حاجی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی پارێزگاكانی نەینەوا ، سەڵاحەدین ، كەركووك ، دیالە و بەغدا یاخود لەسەر پشكی تایبەتی سەرۆك كۆماری عیراق هاتوونەتە حەج بەڵام ئەوانە لەپشكی حاجیانی هەرێم نین".