كونسوڵخانەی توركیا لە بەسرە چۆڵدەكرێت

رووداو - ئاژانسەکان

لەسەر بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە شاری بەسرە لە باشوری عێراق چۆڵکرا.

ئەحمەد داودئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "لە چوارچێوەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق بڕیاریانداوە کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە شاری بەسرە چۆڵ بکەن."

دادودئۆغڵو ئەوەشی ئاشکراکرد کە ئەمڕۆ 17-6-2014، دیپلۆماتە تورکەکانی شاری بەسرە لە رێگەی وڵاتی کوەیتەوە دەگەڕێنەوە تورکیا.

پێشتر چەکدارانی داعش لە موسڵ 49 دیپلۆماتی تورکیان دەستبەسەرکردبوو کە تا ئێستا چارەنووسیان دیارنییە.