سوپای ئیسرائیل کوشتنی بەرپرسێکی سوپای پاسدارانی راگەیاند
رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر تاران، عەلی شادمانی، سەرۆکی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەلئەنبیایان کوشتووە.
ئیسرائیل بەو جۆرە شادمانی ناساندووە کە "باڵاترین فەرماندەی سەربازیی" ئێران و "نزیکترین کەس" لە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
ئێران هیچ لێدوانێکی دەستبەجێی لەبارەی رووداوەکەوە نەداوە.
بەرەبەیانیی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەکی ئەتۆمی و سەربازی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمی کوژران.
غولام رەشید، سەرۆکی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا بوو، رۆژی هەینی لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژرا.
دوای کوژرانی غولام رەشید، شادمانی پۆستەکەی وەرگرت.