شیرین ئه‌بو عاقله به‌رامبه‌ر خاشوقچی
رووداو دیجیتاڵ
نه‌چوونى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جێنشینى سعودیه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى جه‌دده و پێشوازیكردنی ئه‌میر خالید فه‌یسه‌ڵ ئه‌میرى ناوچه‌ى مه‌ككه له جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا راده‌ى ئه‌و ساردى و نیگه‌رانییانه‌ى نێوان شازاده گه‌نجه‌كه و سه‌رۆكە دیموكراته‌كه‌ى ئه‌مریكا دەرخست.
ئه‌وه‌ى بۆ بایدنى نه‌كرد بۆ كازمى كرد
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان بۆ سه‌ردانى بایدن نه‌چووه فڕۆكه‌خانه، به‌ڵام بۆ پێشوازى لە مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رجه‌م سه‌رۆك و سه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كان له به‌رده‌م ده‌رگەى فڕۆکە پێشوازى لێ‌كردن به جۆرێك له كاتى گه‌یشتنى ئه‌سعه‌د تاریق ئال سه‌عید، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عوممان بۆ فڕۆکە‌خانه باوەشێكى تووندی به بن سه‌لمان كرد و ئاماژەی به گه‌رموگوڕیی شازاده‌ى جێ‌نشین كرد، به قاقاى پێكه‌نین ئاماژەی بۆ ته‌وقه سارد و سڕه‌كه‌ى ئه‌و له‌گه‌ڵ بایدن كرد. ره‌نگه جگه له پرسى نرخى نه‌وت و كێشه‌ى یه‌مه‌ن و پاشه‌كشه‌ى ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست كه سعودییه‌كانى له ئیداره‌ى بایدن نیگه‌ران كرد، هاوكات كوشتنى رۆژنامه‌ڤانى به‌ناوبانگى سعودى، جه‌مال خاشوقچى هۆكارێكى سه‌ره‌كیی ئه‌و ناكۆكییانه بێت.
بن سه‌لمان لەسه‌ر خاشوقچی چى به بایدن گوت؟
خاشوقچی، رۆژنامه‌ڤان و یه‌كێك له راوێژكاره‌كانى كۆشكى شا له رۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ری 2018 له نێو كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه له ئیسته‌نبووڵ كوژرا ته‌رمه‌كه‌ى ونكرا هه‌ر یه‌ك له توركیا و ئه‌مریكا په‌نجه‌ى تاوانیان بۆ شازاده گه‌نجه‌كه‌ى سعودیه درێژکرد به شێوه‌یه‌كى گشتیش میدیاكانى رۆژئاوا، قه‌ته‌ر و توركیاش هه‌ر باسى بن سه‌لمانیان ده‌كرد.
دۆسیه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌نقه‌رە و واشنتن له‌گه‌ڵ ریاز به چه‌ندین قۆناخ تێپه‌ڕى، سه‌ره‌تا سعودیه دانى به رووداوى تاوانى كوشتنه‌كه نا، پاشان شا سه‌لمان بڕیاری لادانی ئه‌حمه‌د ئه‌سیری، جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگریی سعودیه و سعود ئه‌لقه‌حتانی، راوێژكاری بن سه‌لمانی ده‌ركرد، جیا له‌مه 18 كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
دواى 10 دانیشتن تادواجار داواكاری گشتیی سعودیه بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانی بۆ پێنج تۆمه‌تبار بڵاوكرده‌وه و سێ تۆمه‌تباری دیكه‌ش به 24 ساڵ زیندانیكردن سزادران.
دواى سه‌ردانى ئه‌ردۆغان بۆ سعودیه و پاشان سه‌ردانى محه‌ممه‌د بن سه‌لمان بۆ توركیا په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا ئاسایی بووه‌وە، ئه‌مجاره‌ش كه‌یسى خاشوقچی ئاماده‌ییه‌كى به‌هێزى هه‌بوو.
بەپێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ڤانى دیارى سعودى، مالك ئه‌لوه‌رقى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى و‌زارى هه‌ر دوو وڵات بایدن به‌خێرایى كۆمه‌ڵێك قسه‌ى كردووه باسى مافى مرۆڤ و كوشتنى خاشوقچی كردووە، له به‌رامبه‌ریشدا بن سه‌لمان هه‌ر له دواى ته‌واوكردنى قسه‌كانى بایدن وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به كوشتنى رۆژنامه‌نووسى به بنەچە فه‌له‌ستینى كه ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكى هه‌یه کردووە. شیرین ئه‌بو عاقله، په‌یامنێرى كه‌ناڵى جه‌زیره كه رۆژى 11ى ئایار به گوللـه‌ى هێزه‌كانى ئسیرائیل له شارى جنین كوژرا هه‌ر وه‌كو چۆن كه‌ناڵى جه‌زیره پشتڕاستى كرده‌وه.
بن سه‌لمان رووى پرسیاری له بایدن كردووه كه ئه‌مریكا و جیهان چی‌یان بۆ كوژرانى شیرین كردووه كه بە به‌رچاوى جیهانه‌وه كوژراوه، له به‌شێكى قسه‌كانى ئاماژه به تاوانه‌كانى سوپاى ئه‌مریكا له زیندانى ئه‌بوغرێب كرد كه ده‌بێ وڵاتانى جیهان رێگه بگرن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه.
هه‌ر به‌پێى قسه‌ى ئه‌و رۆژنامه‌ڤانه بن سه‌لمان گوتوویه‌تى رووداوى خاشوقچی جێگەى داخه و سعودیه رێوشوێنى گرنگى گرتووته‌به‌ر بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و رووداوانه.
بن سه‌لمان: من به‌رپرسیار نیم
جۆ بایدن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەڤانیدا ئاماژه‌ی به قسه‌كانى بن سه‌لمان كرد كه ره‌تیكردووته‌وه ئه‌و تاوانه‌ى ئه‌نجامدا بێ كه شازاده‌ى جێ‌نشین له‌گه‌ڵ ئه‌و راپۆرته هه‌واڵگرییە هاوڕا نییه كه په‌نجه‌ى تاوان له كوشتنى خاشوقچی بۆ ئه‌و درێژ ده‌كه‌ن و گوتى: "پێى گوتم من به شه‌خسى به‌رپرسیار نیم".
بایدن به رۆژنامه‌ڤانانی گوت، بۆ دیدارى شازاده‌ى جێ‌نشین نه‌هاتووم، به‌ڵكو هاتووم بۆ لووتكه‌یه‌ك كه 9 وڵات له خۆ ده‌گرێت لەباره‌ى قسه‌كانى خه‌دیجه جانگیز هاوژینە توركه‌كه‌ى خاشوقچی كه گوتبووى خوێنى جه‌مال له ژێر ده‌ستى بایدندایه، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به رۆژنامەڤانانى گوت: "به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و هه‌سته‌ى ئه‌و، به‌ڵام ئەمڕۆ زۆر راشكاو بووم". وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه یەک کاژێرییەی له‌گه‌ڵ بن سه‌لمان هەیبوو.
بایدن: له هیچ قسه‌یه‌كم په‌شیمان نیم
ئه‌گه‌رچى له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مریكا، بایدن هێرشى تووندى ده‌كرده سه‌ر سعودیه و خودى شازاده‌ى جێ‌نشین وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ نزیكایه‌تیى تره‌مپ و بن سه‌لمان له یه‌كێك له كه‌مپینه‌كانیش گوتى: "وا له سعودیه ده‌كه‌ین كه ببێته ده‌وڵه‌تێكى نه‌خوازراو". بایدن له‌باره‌ى ئه‌و قسه‌یه گوتى: "له هیچ قسه‌یه‌كم په‌شیمان نیم، ئه‌و تاوانه‌ى به‌رامبه‌ر خاشوقچی كرا زۆر قێزه‌ون بوو"، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه كه به به‌رپرسانى سعودیەی راگه‌یاندووه كه رووداوێكى هاوشێوه دووباره ببێته‌وه كاردانه‌وه‌یان زیاتر ده‌بێت، بایدن گوتى: "له‌سه‌ر پرسه‌كانى مافى مرۆڤ بێده‌نگ نابین".
هه‌ر ئەوه‌ش بوو له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى بایدن وه‌كو سه‌رۆكى ئه‌مریكا CIA راپۆرتێكى پێشکێشى كۆشکى سپى كرد كه ئاماژه‌ى به‌وه‌دا بوو ئه‌و كه‌سه‌ى فه‌رمانى كوشتنى خاشوقچی ده‌ركردبوو، شازاده‌ى جێ‌نشین بوو.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دوو ساڵ به‌ر له ئێستا سه‌ڵاح خاشوقچی، كوڕی جه‌مال له هه‌ژماری تایبه‌تی تویته‌ری خۆیدا تویتێكی كردووه و رایگه‌یاندووه: "ئێمه كوڕانی خوالێخۆشبوو شه‌هید جه‌مال خاشوقچی رایده‌گه‌یێنین، كه له پێناوی خوای گه‌وره له بكوژانی باوكمان خۆشده‌بین و نزا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌زدان پاداشتمان بداته‌وه". به‌ڵام هاوسه‌ره توركه‌كه‌ى له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ى به‌رده‌وامه و به‌شێوه‌یه‌كى چالاكیش ئه‌و دۆسییه له ناوه‌نده جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به ئازادى و مافى مرۆڤ دەجوڵێنێت.