سوپای ئیسرائیل برینداربوونی سەربازێکی لە غەززە راگەیاند
رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل، برینداربوونی سەربازێکی یەدەگی بە سووکی راگەیاند، ئەوەش بەهۆی گوللـەیەکی وێڵەوە گوایە لە دەرەوەی بازنەی کۆنترۆڵی ئەوانەوە لە باکووری کەرتی غەززە تەقێنراوە.
هەروەها سوپا ئاماژەی بەوە کردووە، "چەند ئیسرائیلییەک سنووریان بەزاندووە و چوونەتە نێو کەرتی غەززە، بەڵام لەگەڵ دەیان کەسی دیکە کە هەوڵی چوونەژوورەوەیان دەدا بۆ نێو کەرتەکە، گەڕێندراونەتەوە".
رۆژنامەی "یەدیعوت ئەحرۆنۆت" لە زاری سوپای ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە: "پەڕینەوەی چالاکڤانانی راستڕۆ بۆ سنوورەکانی غەززە بێ بەربەست، هەنگاوێکە بۆ نیشتەجێکردنی جووەکان لە غەززە".
وێڕای ئاگربەست، ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی بەردەوامی ناوچەکانی نێو و دەرەوەی ناوچەکانی بڵاوبوونەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەززە.