سوپای ئیسرائیل دوو بەرپرسی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە
رووداو دیجیتاڵ
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، فەرماندە و جێگری فەرماندەی ئەو هێزەی لە پۆستەکانیان دوورخستوەتەوە کە ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە غەززە کوشت.
رۆژی یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025، سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی، فەرماندەی یەکەی گۆلان و جێگرەکەی لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرپرسیارێتی لە کوشتنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی.
23ـی ئاداری ئەم ساڵ، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی لەناکاو و لە ئەنجامدا 15 کارمەندی تیمەکە کوژران.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل، لێکۆڵینەوەی کردووە و بۆی روون بووەتەوە کە شەش لە کوژراوەکان چەکداری حەماس بوون.
به‌رامبه‌ر هێرشێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو له 7ـی ئۆکتۆبه‌ری 2023دا، که نزیکه‌ی 1200 که‌س کوژران و 251ـی دیکه به بارمته گیران، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی له‌ناوبردنی حه‌ماسی لە هەمان مانگدا ده‌ستپێکرد.
به‌پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه که له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، لەو کاتەوە لانیکه‌م 51,201 که‌س له غه‌ززه کوژراون.