بەرگریی سعودیە: 10 درۆنمان لە رۆژهەڵاتی وڵات تێکشکاندن

 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، هێزەکانیان 10 درۆنیان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکەیان تێکشکاندووە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئێران بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو.
 
رۆژی شەممە، 21ی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی سعودیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند: "10 درۆن لە ناوچەی رۆژهەڵات (شەرقییە) بەرپەرچ درانەوە و تێکشکێندران."
 
ئەم رووداوە لە چوارچێوەی ئەو هێرشە بەردەوامانەی تاران دێت کە دەکاتە سەر وڵاتانی کەنداو و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی ئەمریکا و ئیسرائیل کە لە 28ی شوباتەوە دژی ئێران دەستیانپێکردووە.