21 وڵات پلانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی کۆمەڵگە جوونشینە نایاساییەکان لە کەرتی رۆژئاوا سەرکۆنە دەکەن

 
رووداو دیجیتاڵ 

21 وڵات، لە نێویاندا بەریتانیا و فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، راگەیێنراوێکی هاوبەشیان لە دژی پلانی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی کۆمەڵگە جوونشینە نایاساییەکان لە کەرتی رۆژئاوا دەرکرد. 
 
رۆژی چوارشەممە، حکومەتی ئیسرائیل فراوانکردنی کۆمەڵگە نایاساییەکانی لە کەرتی رۆژئاوا پەسەند کرد. 
 
21 وڵاتەکە دەڵێن، ئەو پلانەی ئیسرائیل "مایەی قبوولکردن نییە" و "یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکات. 
 
وڵاتان دەڵێن: ئەم بڕیارە سەرکۆنە دەکەین و بەوپەڕی پێداگرییەوە داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی دەکەین."
 
ئیسرائیل نیازی وایە، سێ هەزار و 400 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ جووی هاوردە دروست بکات کە باکوور و باشووری کەرتی رۆژئاوا لەیەک دادەبڕێنێت و دەرفەتی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین زەحمەتتر دەکات.