ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی كوردانی یه‌مه‌ن ده‌كات
رووداو - هه‌ولێر
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاریی مرۆیی و كۆمه‌كی خواردن پێشكه‌شی 140 خێزانی به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی یه‌مه‌ن كرد کە نیشتەجێی ناوچه‌ی "به‌یت ئه‌لكوردی" بوون.
له‌و باره‌یه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به تۆڕی میدیایی رووداوی رایگه‌یاند، "یارمه‌تی و هاوكارییه‌كان پێكهاتبوون له خۆراكی ئاماده و پێداویستی بۆ هه‌ر خێزانێك له گونده به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردهكەدا كه ژماره‌ی دانیشتووانەکەی نزیكه‌ی 700 كه‌س ده‌بن".
هاوكات ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له راگه‌یێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌م هاوكارییه سه‌ره‌تاییه كه پێشكه‌شی كوردانی یه‌مه‌ن كراوه، ره‌نگدانه‌وه‌ی رێبازی مه‌لا مسته‌فا بارزانییە كه هه‌میشه بایه‌خی به رۆڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌دا له هه‌رشوێنێكی ئه‌م جیهانه بن.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ گه‌لی كوردستان له ناوچه جیاوازەکان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیی ژیانیان له‌سه‌ر كه‌مبكاته‌وه و ئه‌و هاوكارییانه به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی خۆی ده‌زانێت.
یه‌مه‌ن به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه به دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداری مرۆیی‌دا دەگوزەرێت. لەبەر جه‌نگ 16 هه‌زار منداڵ به‌هۆی به‌دخۆراكی و هه‌ژاریی و برسییه‌تییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تۆڕی میدیایی رووداو چه‌ند جارێك راپۆرتی له‌باره‌ی خراپیی دۆخی كوردانی یه‌مه‌ن له گوند و دێهاته‌كانیان کردووە.