کەناڵ 12 و Kanی ئیسرائیل دەڵێن وێنەی تەرمی خامنەیی نیشانی ترەمپ و نەتەنیاهوو دراوە
رووداو دیجیتاڵ
دوو کەناڵی سەرەکیی تەلەڤزیۆنیی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، وێنەی تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران نیشانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دراوە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیل رایگەیاند: "وێنەی تەرمەکە نیشانی نەتەنیاهوو و ترەمپ دراوە."
لەلایەکی دیکەوە، دەستەی پەخشی گشتیی ئیسرائیل (Kan) بڵاویکردەوە: "بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل لە کوشتنی خامنەیی ئاگادار کراونەتەوە؛ تەرمەکەی لەژێر داروپەردووی شوێنی مانەوەی دەرهێنراوەتەوە."
تاوەکو ئێستا تاران هیچ زانیارییەکی لەبارەی گیانلەدەستدانی خامنەیی بڵاونەکردووەتەوە و هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.