ئەحمەد هۆشیار: گەشتەئاسمانییەکان لە هەولێر و فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق راگیران

 
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێ، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران، گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگیران.
 
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە رووداوی گوت: "تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکەمان و هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق راگیران".
 
ئەمڕۆ 28ـی شوبات، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشی دژی ئێران راگەیاند و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە تارانی پایتەختی ئێران بیستران.