میدیای ئەمریکا: لە دەیان شوێنی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە هێرش دەکرێتە سەر ئێران
رووداو دیجیتاڵ
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا دەڵێ: "ئەمریکا لە هێرشەکانی سەر ئێران بەشدارە و لە دەیان پێگە و شوێنی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە هێرش دەکرێ."
رۆژنامە ئەمریکییەکە دەڵێ: "هێرشەکان دوای ئەوە هاتن کە ترەمپ لە دانوستاندنەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بێ ئومێد بوو."
بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاندووە، دەیان هێرشی ئەمریکا لە رێگەی ئەو فڕۆکە جەنگییانەوە دەکرێنە سەر ئامانجەکانی نێو ئێران کە لە بنکە سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و چەند کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگرەوە جێگیرکراون.
ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لە جنێڤ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبوونەوە، بەڵام ترەمپ رۆژی هەینی رایگەیاند، بە ئاراستەی گفتوگۆکان "دڵخۆش نییە".