سعودیە: ئێران هێرشی کردە سەر ریاز و مافی وەڵامدانەوەمان هەیە
رووداو دیجیتاڵ
سعودیە پشتڕاستی کردەوە کە ئێران هێرشی کردووەتە سەر ریاز و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتەکە.
ریاز هۆشداری دەدات کە مافی بەرگریکردن لە خۆی هەیە، لەوانەش وەڵامدانەوەی هێرشەکە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە زەق و ترسنۆکانەکانی ئێران دەکەین" بۆ سەر ریاز و پارێزگای شەرقییە.
وەزارەتەکە دەڵێت، "لەبەر ئەم دەستدرێژییە بێ پاساوە، شانشینی سعودیە جەخت دەکاتەوە، هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش، خاک، هاووڵاتییان و دانیشتووانی، لەوانەش بژاردەی وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکە."