کەسێک لە بۆردوومانی ئێران بۆ سەر تەلئەڤیڤ کوژرا

رووداو دیجیتاڵ

درەنگی شەوی هەینی 27-3-2026، لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر تەل ئەڤیڤ، کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
 
دەزگای فریاکەوتنی خێرای ئیسرائیل رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 60  ساڵ دوای ئەوەی بە سەختی بریندار ببوو، درەنگی شەوی هەینی گیانی لەدەستداوە 
 
هاوکات لە ناوچەیەکی دیکەی نێوەڕاستی ئیسرائیل، چەند کەسێکی دیکە بە سووکی بریندار بوون و گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان. 
 
دەزگای ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، تیمەکانیان لە 11 شوێنی جیاوازی تەل ئەڤیڤ خەریکی بەهاناوەچوونی خەڵکن، دوای ئەوەی مووشەکەکان لەو شوێنانە کەوتبوونە خوارەوە.