ئیمارات: بەرپەرچی چەند هێرشێکی ئێرانمان داوەتەوە
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رۆژی یەکشەممە 29-03-2026 رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیمارات توانیویەتی چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنی تێکبشکێنێت، کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە کرابوون
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رۆژی یەکشەممە 29-03-2026 رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیمارات توانیویەتی چەندین هێرشی مووشەکی و درۆنی تێکبشکێنێت، کە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستە کرابوون
درەنگی شەوی هەینی 27-3-2026، لە ئەنجامی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر تەل ئەڤیڤ، کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ئاگادار کراونەتەوە ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 17ـی ئاداری 2026، پاشماوەی پارچەیەکی مووشەک بەر نێوەندی وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر کەوتووە.
لە هەفتەی دووەمی جەنگدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بوو لە هاویشتنی مووشەک و درۆن بۆ ئوردن. نزیکەی 85 مووشەک و درۆن ئاراستەی ئەو شوێنانە کران کە عەممان وەک "شوێنی گرنگ و ستراتیژی" وەسفیان دەکات.
سوپای پاسدارانی ئێران قۆناخێکی نوێی لە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل و چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە راگەیاند. گوتەبێژی قەرارگەی خاتەمولئەنبیاش هەڕەشەی وەشاندنی "گورزی کەمەرشکێن" دەکات و دەڵێت، "سەردەمی زۆرداریی نێودەوڵەتی کۆتایی هاتووە."
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن نیگەرانیی خۆی لەبارەی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دەربڕی و رایگەیاند، پێویستە رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگیرێت.
دامەزراوەی بێلینگکات (Bellingcat) بۆ لێکۆڵینەوەی مەیدانی، وردەکاریی نوێی ئەو هێرشە مووشەکییە بۆ رووداو ئاشکرا دەکات کە شاری مینابی ئێرانی کردە ئامانج. دامەزراوەکە دەڵێت، مووشەکەکە لە جۆری "تۆماهۆک"ی ئەمریکی بووە، هێرشەکەش "چەندین ئامانجی سەربازیی وردی" پێکاوە
گرووپێکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی کە بەشێوەی ئۆنڵاین کارەکانی دەکات، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە سوودبینین لە میدیای ئێران بلاوکردووەتەوە و دەڵێت، "قوتابخانەکەی شەجەرەتولتەیبە لە شاری مینابی پارێزگەی هورمزگان لەلایەن ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری دەداتە هێزەکانی ئەمریکا و دەڵێت، تاران بێدەنگ نابێت لە بەرامبەر هەر هەوڵێک کە خاکی وڵاتانی دراوسێ بۆ لێدانی ئێران بەکاربهێنرێت.