بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی رێختەر لە ئێران روویدا

رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت: بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی رێختەر لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی روویداوە.
 
ئەمڕۆ پینجشەممە، 1ی ئایاری 2025، بابەک یەکتاپەرەست، گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران رایگەیاند، "کاژێر 10 و 5 خولەکی بەیانی بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی لە باکووری رۆهەڵاتی ئێران روویدا و بەو هۆیەوە 29 کەس بریندار بوون".
 
 بابەک یەکتاپەرەست گوتی: "بەهۆی ترس و راکردن ئەو 29 کەسە بریندارن و دۆخی یەکێک لە بریندارەکان خراپە".
 
بەپێی راپۆرتی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە و ناوەندەکەی شاری رەشتخار بووە.
 
بوومەلەرزەکە لە شارەکانی مەشهەد و توربەت حەیدەرییە هەستی پێکراوە. بەپێی زانیارییەکان، فەرمانگەکانی حکومەت لە پارێزگای خوراسانی رەزەوی، بە تایبەت تیمەکانی مانگی سوور و فریاکەوتن کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە.