عەباس عێراقچی: جەخت لە رێزگرتن لە سەروەریی عێراق دەکەینەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لە راسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکات و دەڵێ، "ئێران جەخت لە رێزگرتن لە سەروەریی عێراق دەکاتەوە."
رۆژی هەینی، 1ی ئایاری 2026، عەباس عێراقچی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسی، "پێشوازی لە هەنگاوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکەم بۆ دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پیرۆزباییش لە برای بەڕێزم عەلی فالح زەیدی دەکەم بۆ راسپاردنی، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە پێکهێنانی حکومەت و خزمەتکردنی گەلی عێراق."
عێراقچی دەڵێت، "ئێران جەخت لە رێزگرتن لە سەروەریی عێراق و پشتگیریکردنی بۆ سەقامگیریی سیاسی و گەشەپێدان و بەهێزکردنی هاوئاهەنگییەکان دەکاتەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو گەل بکات."
دووشەممە، عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق راسپێردرا و 30 رۆژی لەبەردەمە بۆ پێکهێنانی کابینەکەی.