مانگی سووری ئێران: لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا 555 کەس کوژراون
رووداو دیجیتاڵ
مانگی سووری ئێران دەڵێ، لە دوو روژی رابردوودا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەی، 555 کەس کوژراون.
لە راگەیێندراوێکی مانگی سووری ئێران کە لە تێلیگرام بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "لە ئەنجامی هێرشە تیرۆریستییەکانی زایۆنیست و ئەمریکییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکەمان، تاوەکو ئێستا 131 شار زیانیان بەرکەوتووە و بەداخەوە 555 هاووڵاتیمان گیانیان لەدەستداوە."