سوپای پاسداران: نووسینگەی نەتەنیاهوو و شوێنی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلمان پێکاوە
رووداو دیجیتاڵ
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە دەیەمین شەپۆلی هێرشە مووشەکییەکانیاندا بۆ سەر ئیسرائیل، نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیران و شوێنی نیشتەجێبوونی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلیان بە ئامانج گرتووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نوێی سوپای پاسداران، لەم هێرشە "ئامانجدار و کتوپڕەدا" مووشەکەکانی جۆری 'خەیبەر' بەکارهێندراون.
سوپای پاسداران دەڵێت، توانیویانە "لێدانێکی تووند" لە نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و شوێنی جێگیربوونی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل بدەن.