تەقینەوەیەک لە زانکۆی تاران روویدا و خوێندکارێک گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکی زانکۆی تاران دەڵێت، بۆتڵی هایدرۆجین تەقیوەتەوە، بەو هۆیەوە خوێندکارێک گیانی لەدەستداوە و دوو دیکەش بریندار بوون.
محەممەدڕەزا تقی دوخت، جێگری سەرۆکی زانکۆی تاران رایگەیاند، تەقینەوەکە لە کاتی گۆڕینی بۆتڵی هایدروجین لە تاقیگەی فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی تاران روویداوە.
هەر لەم بارەیەوە، گوتەبێژی ئاگرکوژێنەوەی تاران رایگەیاند ، بەهۆی تەقینەوە لە ناو تاقیگەی زانکۆ کەسێک گیانی لە دەستداوە و و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
بەگوتەی جێگری سەرۆکی زانکۆی تاران، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریش بەر تاقیگەی زانکۆکە کەوتووە.