هاڵۆوین لەم ساڵانەی دواییدا لەنێو خەڵکی ئێران بووەتە باو
رووداو دیجیتاڵ
لەم ساڵانەی دواییدا هاڵۆوین لەنێو بەشێک لە کۆمەڵگەی ئێراندا بووەتە باو و ئەم ساڵ زۆرینەی ئاهەنگەکان لە ماڵ و کافێکان بەڕێوەچوون. بەشێکیان بەشداریکردنیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەش دەکەن.
نرخی بلیتی بەشداریکردن لە بەشێکی ئاهەنگەکان لە نزیکەی 500 هەزار تمەنەوە دەستیپێدەکرد و
بەشداریکردن و خەرجکردنی پارە لە هەندێک ئاهەنگدا تاوەکو 10 ملیۆن تمەن رۆیشت.
حکومەتی ئێران رێکخستنی هەندێك ئاهەنگ و نەریت بە "پەرەپێدانی کولتووری بیانی" ناودەبات و لەسەر ئەو بنچینەیە قەدەخەیان دەکات.
فاتمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێ، "چەندین جەژنی نەتەوەییمان هەیە و دەبێ سەرنجمان لەسەر ئەوان بێت".
هاڵووین بۆنەیەکی کۆمەڵایەتییە و لە 30ـی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێك لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان بەڕێودەچێت و بەشداربوون جلوبەرگی سەیر و ترسناک لەبەر دەکەن و ماڵ و شوێنی کاریان بە دیزاینی ترسناک دەرازێننەوە