شۆک لە بازاڕەکانی ئێران؛ دوای سەندنەوەی متمانە لە وەزیرێک بەهای تمەن بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
لەدوای سەندنەوەی متمانە لە عەبدولناسر هیمەتی، وەزیری ئابووری و دارایی ئێران بەهای تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە.
سەندنەوەی متمانە لە وەزیری ئابووریی ئێران، بەهای یەک دۆلاری دابەزاند بۆ نزیکەی 91 هەزار تمەن.
ئەمڕۆ دووشەممە یەک دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی 92 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە چەند هەفتەی رابردوودا و بەتایبەتی لەدوای هاتنە سەر کاری دۆناڵد ترەمپ، بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر تمەن 96 هەزار تمەنیشی دەرباز کردبوو.
بەپێی شارەزایان، هەرچەندە کێشە دارایی و ئابوورییەکانی ئێران هێندە قووڵن کە ناکرێت هۆکارەکەی بخرێتە ئەستۆی تەنیا وەزیری ئابووری، بەڵام هیمەتی لە ماوەی کەمی دەستبەکاربوونیدا نەیتوانیوە رێگری لە قەیران و شوکەکان بکات، کە لە دوو مانگی رابردوودا بازاڕەکانی ئێران بەخۆیەوە بینیویەتی.