دادپزیشکیی ئێران: لە 5 ساڵدا زیاتر لە 91 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دادپزیشکیی ئێران دەڵێت، لە 5 ساڵدا 91 هەزار و 144 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
عەباس مەسجدی ئارانی، سەرۆکی دادپزیشکیی ئێران دەڵێت، لەو 5 ساڵەدا زۆرترین ژمارەی قوربانییانی رووداوەکانی هاتووچۆ لە مانگی کۆتایی هاوین بووە؛ داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات لەو مانگەدا کە پشووی هاوینە کۆتایی دێ، وریاتر بن و بە هۆشیارییەکی زیاترەوە شۆفێری بکەن.
 
سەرۆکی دادپزیشکیی ئێران ئاماژە بەوەش دەکات، وریانەبوون و لێخوڕینی بێباکانەی ئۆتۆمبێل، لەگەڵ خراپیی رێگەوبانەکان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی پشت زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان بە رووداوەکانی هاتووچۆن لە ئێران.
 
زیاترین قوربانیی رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی تاران بە 420 کەس و فارس بە 387 کەس بووە و کەمترین قوربانیش لە پارێزگاکانی ئیلام بە 46 کەس، کۆهگیلۆیە و بویەرئەحمەد بە 52 کەس و خۆراسانی باشوور بە 55 کەس بووە.