کڕیارەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرەو ئۆنلاین دەچن

 
رووداو دیجیتاڵ
 
بازاڕی ئۆنلاین لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەرم بووە و خاوەن پیشەکان روویان کردووەتە ئەو بازاڕە. ئەو خاوەن کارانەی توانیویانە لە رێگەی ئۆنلاینەوە ناوبانگ پەیدا بکەن، دەڵێن خەڵک ئێستا روویان کردووەتە بازاڕە ئۆنلاینەکان.
 
بەشێک لە خاوەن پیشەکان بۆ ئەوەی لەو بازاڕە نوێیە دوا نەکەون، بەشداریی لە خولی ناوەندەکانی فێرکاریی و ئەکادیمیاکان دەکەن.
 
بەرفراوانبوونی بازاڕە ئۆنلاینەکان وای کردووە ئەو خاوەن پیشانەی پێشتر ناسراو بوون و بازاڕیان گەرم بوو، بکەونە خۆیان و هەوڵ بدەن لە سەردەمەکە دوا نەکەون.
 
بەگوێرەی وێبسایتی فەرمیی "ئێران راستەوخۆ"، سەرباری یاسای فیلتەرکردن لە ئێران، 46 ملیۆن و 711 هەزار کەس بەکاربەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن. بەگوێرەی داتاکان 33 ملیۆن هەژماری ئینستاگرام، 26 ملیۆن هەژماری تێلێگرام و 22 ملیۆن هەژماری واتسئەپ لە ئێران چالاکن.