بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە دوو پارێزگای ئێران دەهەژێنێت

 
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک هەردوو پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاریی ئێرانی هەژاند و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی بە 20 گوندی ئەو پارێزگایانە گەیاندووە.
 
بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر بووە و لە هەموو پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری و بەشێکی پارێزگای خۆزستان هەستیپێکراوە.
 
سەرۆکی رێکخراوی بەهاناوەچوونی مانگی سووری ئێران رایگەیاندووە، حەوت تیمی وشکانی و تیمێکی ئاسمانی بۆ ناوچەی بوومەلەرزەلێدراو بەڕێکراون. تاوەکو ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانییەوە بڵاونەکراوەتەوە.
 
نوێدەکرێتەوە..