فڕۆکەیەکی سوپای ئێران کەوتە خوارەوە و دوو کەس گیانیان لەدەست دا
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئاسایشی پارێزگای فارس لە ئێران رایگەیاند، فڕۆکەیەکی سوپای ئێران لە پارێزگای فارس، کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئێوارەی چوارشەممە 04-12-2024 وەحید شەعبانی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئاسایشی پارێزگای فارس رایگەیاند، فڕۆکەکە کە فڕۆکەی مەشق و راهێنانی سوپا بووە، کاژێر 14:00ـی دوانیوەڕۆ لە ناوچەی فیرۆزئاباد کەوتەوە خوارەوە.
شەعبانی گوتی "لەو رووداوەدا، فڕۆکەوانەکە و یاریدەدەرەکەی گیانیان لەدەستداوە."
شەعبانی ئاماژەی بەوەشکرد، لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و وردەکاریی زیاتر دوای کۆتاییهاتنی لێکوڵێنەوەکان رادەگەیێندرێن.