سوپای پاسداران دەستپێکردنی هێرشێکی نوێی مووشەکیی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسداران دەڵێ، شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنییان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل دەستپێکردووە.
 
کاژێر 5ی بەربەیانی رۆژی پێنجشەممە، 05-03-2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران دەستپێکردنی شەپۆلی 19ـەمی هێرشەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (بەڵینی راست 4) رایگەیاند.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران، هێرشەکە بە درووشمی ''یا حسن ابن علی علیەالسلام'' بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە و ژمارەیەک ئامانج لەنێو خاکی ئیسرائیلە، بەڵام ئامانجەکانی بە وردی دیاری نەکردوون.
 
لە بەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوباتەوە هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
 
 لە وەڵامدا هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش بەتایبەتی سوپای پاسداران چەندین هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە.