مانگی سووری ئێران: 105 بنکەی مەدەنی بۆردوومانکراون
رووداو دیجیتاڵ
لە ماوەی شەش رۆژی بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 174 شار لە سەرانسەری وڵاتەکە بۆردوومانکراون.
مانگی سووری ئێران رۆژی پێنجشەممە 5-3-2026 رایگەیاند: "1332 هێرش کراوەتە سەر ناوچەکان، هێرش و بۆردوومانەکان لە 636 ناوچەی جیاواز تۆمارکراون".
بەپێی ئامارەکەی مانگی سووری ئێران لەماوەی ئەو شەش رۆژەدا 105 گەڕەک و بنکەی مەدەنی بۆردوومانکراون.
ئەو ئامارەی مانگی سووری ئێران لەکاتێکدایە، پێت هێگسێس، وەزیری جەنگیی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند: "نزیکین لە کۆنتڕۆڵی تەواوەتی ئاسمانی ئێران، دوای ئەو قۆناخەش بەئاسانی دەستمان دەگاتە هەڵبژاردنی ئامانجەکان و بۆردوومان و وێرانکردنی ئەو ناوچانەی مەبەستمانە.''
وەزیرەکەی ئیدارەی ترەمپ رایگەیاند: "هێشتا شەڕەکە لە قۆناخەکانی سەرەتادایە".