ئێران دزەپێکردنی نەوت لە دوورگەی خارک رەتدەکاتەوە
رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران رەتیدەکاتەوە لە دامەزراوەکانی دوورگەی خارک دزە بە نەوت کرابێت و رایدەگەیێنێت، هۆکاری ئەو پەڵە نەوتییەی بینراوە، بەتاڵکردنی ئاوی تانکەرێک بووە.
رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران رەتیدەکاتەوە لە دامەزراوەکانی دوورگەی خارک دزە بە نەوت کرابێت و رایدەگەیێنێت، هۆکاری ئەو پەڵە نەوتییەی بینراوە، بەتاڵکردنی ئاوی تانکەرێک بووە.
گوتەبێژی ئەرتەشی ئێران رایدەگەیێنێت لە رۆژانی سەرەتای شەڕدا هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی چەندین فڕینی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەولێر، کوێت و قەتەر کردووە؛ هۆشداریش دەداتە هەر وڵاتێک پابەندی سزاکانی واشنتن بێت، لە کاتی تێپەڕبوون بە تەنگەی هورمزدا "تووشی کێشە دەبێت"
هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران دەستبەسەرداگرتنی تانکەرێکی نەوتی لە دەریای عومان راگەیاند و دەڵێت، تانکەرەکە نەوتی ئێرانی گواستووەتەوە و "سەرپێچی" لە یاساکانی هەناردەکردن کردووە.
سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران رایگەیاند، ستراتیژی دەزگاکەیان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ "خیانەتکاران و سیخوڕان" روونە و بە تووندی سزای ئەو کەسانە دەدەن کە "خیانەت لە نیشتمان" دەکەن و لەو پێناوەشدا باکیان بە هیچ لۆمەیەک نییە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دان بە گرانبوونی کاڵاکان لە بازاڕەکانی وڵاتەکەیدا دەنێت و رایدەگەیێنێت، "ئاگادارم نرخەکان بەرزبوونەتەوە،" هۆشداریش دەداتە قۆرخکاران و دەڵێت: "گرانفرۆشی بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە."
میدیای فەرمی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی ئایار، بڵاویکردەوە، دوای 65 رۆژ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کرماشان، گەشتە ئاسمانییەکان دەستیان پێکردەوە و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەش دەڵێ، ئامادەکاریی تەواویان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتەکان کردووە
ژمارەی گیانلەدەستدانی ئاگرکەوتنەوەکەی باڵەخانەیەکی بازرگانی لە شارۆچکەی ئەندیشەی پارێزگای تاران، گەیشتە 8 کەس و 41 کەسیش بریندارن.
جێگری سیاسیی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیێنێت، تەنگەی هورمز لەژێر دەسەڵاتی ئێراندایە و هەر کەشتییەک بییەوێت تێپەڕێت، دەبێت مۆڵەت لە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی وەربگرێت. دەشڵێت، "جەنگ لەگەڵ ئێران بە واتای کۆتاییهاتنی ئیمپراتۆریەتی ئەمریکا دێت."
جەنگی 40 رۆژەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و لێکەوتەکانی دوای جەنگەکە، بووەتە هۆی گرانییەکی بێوێنە و دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار، بە جۆرێک کە لە مێژوودا بەهای وا تۆمار نەکراوە. ئەمانە بەهۆی گەمارۆ سەختەکەی سەر ئێران و داخرانی تەنگەی هورمزەوەیە، کە سەرەکیترین رێی بازرگانیی ئێرانە.