ئێران: زیانی دارایی تەقینەوەکەی بەندەر رجایی لەنێوان سێ بۆ پێنج ملیار دۆلارە
رووداو دیجیتاڵ
جێگری وه‌زیری گه‌یاندن و سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی ئێران دەڵێت: "زیانی تەقینەوەکەی بەندەر رجایی سێ بۆ پێنج ملیار دۆلارە".
ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی ئایاری 2025، محه‌ممه‌د موحسین سه‌در، جێگری وه‌زیری گه‌یاندن و سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی ئێران رایگەیاند، "ئه‌گه‌ر سیستمه نوێیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی تەکنەلۆجیا و زانیاری لە بەندەرەکان کارا بووایە، ده‌كرا رێگه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری شه‌هید ره‌جایی بگیرێت".
محه‌ممه‌د موحسین سه‌در گوتی، "به‌بێ زانیاری ورد له باره‌ی ناوەڕۆکیان، چۆن رێگە به كۆگاکردنی 130 هه‌زار كۆنتێنه‌ر ده‌درێت".
محه‌ممه‌د موحسین سه‌در ئاماژەی بەوەشکرد، "نه‌بوونی سیستمی ئه‌لیكترۆنی له به‌ڕێوه‌بردنی داتا و زانیارییەکان هۆکاری سەرەکی رووداوەکە بووە".
محه‌ممه‌د موحسین سه‌در گوتی، زیاتر لە 10 هەزار کۆنتێنەر لە رووداوەکەدا لەنێوچوون و زیانه داراییه‌كانی ئه‌م رووداوه، به سێ بۆ پێنج ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت".
رۆژی 26ـی نیسانی 2025، لە بەندەری شەهید رەجایی سەر بە شاری بەندەر عەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەکی گەورە روویدا؛ دواتر ئاگرێکی گەورە لە بەندەرەکە کەوتەوە کە دوای شەش رۆژ کۆنترۆڵ کرا.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، لە تەقینەوەکەدا 70 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە هەزار و 200 کەسی دیکەش بریندار بوون و 11 کەس بێسەروشوێنن.