تیژڕۆیی و خراپی رێگەوبان؛ دوو هۆکاری سەرەکی رووداوی هاتووچۆن لە رۆژهەڵاتی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
رێگایەکی شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی زۆری رووداوەکانی هاتووچۆو، خەریکە دەبێتە رێگەی مەرگ.
خێرا لێخوڕین و خراپی رێگەوبانەکان بە هۆکاری سەرەکیی رووداوەکانی هاتووچۆ دادەنرێن.
لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رووداوەکانی هاتووچۆ و ژمارەی قوربانییان لە هەڵکشاندایە.
بەشێک لە هاونیشتمانییان کواڵیتیی ئۆتۆمبێلەکان بە یەکێک لە هۆکارەکانی رووداوەکان دادەنرێت.
بەپێی دوایین ئاماری رێگەوبانی ئێران 82٪ رووداوەکانی هاتووچۆ لە نێو شارەکان و 18٪ـش لە رێگاکانی نێوان شارەکان روودەدەن.
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، لە 5 ساڵی رابردوودا 91 هەزار و 144 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.